بەغدا – INA

سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، سەید عەممار حەکیم و سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم موسەنا سامەڕائی، جەختیان کردەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە حکومەتێکە بە تەواوی دەسەڵاتەکانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەید حەکیم لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوه‌ تێیدا ڕایگەیاند: "سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم موسەنا سامەڕائی کرد، لە دیدارەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا دەربارەی پێشهاتەکانی دیمەنی سیاسی و شایستە دەستوورییەکان، کە خۆیان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتدا دەبیننەوە."

سەید حەکیم ئاماژەی بەوە کرد کە "قۆناغی ئێستا پێویستی بە حکومەتێکە بە تەواوی دەسەڵاتەکانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییە دارایی و ئابوورییەکان، و پاڵپشتیکردنی کەرتە بەرهەمهێنەرەکان و کەرتی تایبەت، و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران."

جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر کۆتاییهێنان بە دۆخی چەقبەستوویی سیاسی لە وڵاتدا، دووپاتیکردەوە کە گرنگە سازش بۆ بەرژەوەندی عێراق بکرێت، و یەکڕیز و تەبا بن، و گوتارێکی یەکگرتوو پەیڕەو بکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکاندا.

لەسەر ئاستی ناوچەییش، دووبارە داوای ڕاگرتنی جەنگی دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردەوە، هۆشداریشی دا کە پەرەسەندنی گرژییەکان تەنها دەبێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتر و فراوانبوونی بازنەی زیانەکان، جەختیشی کردەوە کە دیالۆگ دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات هەر کاتێک ئیرادەی چارەسەر هەبێت.