نێودەوڵەتی – INA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئێستادا دانوستانی باش دەربارەی ئێران ئەنجام دەدات.

ترامپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "لە ئێستادا سەرقاڵی دانوستانی گەرمین دەربارەی ئێران، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی (ئۆلتیماتۆمەی) کە ئاراستەی تاران کراوە."