بەغدا – INA
دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە سەربازگەی شەهید ئەبو مۆنتەزەر محمداوی لە سنووری دیالە، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی جەنگییەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژییەکی دوژمنانه بووەتەوە.
دەستەکە لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاند: "کاتژمێر ٢٠:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، سەربازگەی شەهید ئەبو مۆنتەزەر محمداوی لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی دیالەی حەشدی شەعبی، ڕووبەڕووی دەستدرێژییەکی ئاسمانیی دوژمنانه بووەوە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی جەنگییەوە."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "ئەم دەستدرێژییە تاوانکارییە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە."
