🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک ترامپ: لە گفتوگۆداین لەگەڵ ئێران بەڵام ئامادەین پارچە پارچەیان بکەین

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/25 00:32

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەرپرسانی ئیدارەکەی ئێستا لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەری دیپلۆماسی، بەڵام ئەگەر ئەنجامی نەبێت "ئامادەین پارچە پارچەیان بکەین"

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ئێوارەی هەینی لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، "دەتوانین بەردەوامبین لە ڕێگەی سەربازی و پارچە پارچەیان بکەین. دەتوانین ئەمە خێراتر ئەنجام بدەین و ڕەنگە ئەمەش بکەین. یان دەتوانین گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین، کە ئێستا خەریکین ئەوە دەکەین."

سەرۆک ترامپ ئاماژەی دا بەوەی هەریەک لە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەی دی ڤانس و وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕوبیۆ لەگەڵ بەرپرسانی تر "هەر ئێستا" لە گفتوگۆدان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ترامپ ڕایگەیاند هەتا ئێستا بڕیاری هێرشی ئاسمانی توندی بۆ سەر ئێران نەداوە.

وتیشی، "پێموایە ئێرانییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕژدتر دەبن لەسەر گفتوگۆکان...ئەمە بە کارێکی ژیرانەتر دادەنێم، بەڵام ڕێگای ئاسانتر ئەوەیە بەردەوام بین لە هێرشەکان."

سەبارەت بە ئەندامێتی سعودیە لە ڕێککەوتنی ئیبراهیمی، سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند ئەو وڵاتە عەرەبییە پێشتر بەهۆی مەترسی ئێرانەوە نەیتوانیوە بەشداری ڕێککەوتنەکە بکات.

بە بەرپرسانی سعودیەی گووت "ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بێنە ناو ڕێککەوتنەکەوە چونکە مەترسی ئێران لابراوە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)