وەرزش – INA
یورگن کلۆپی ڕاهێنەری ئەڵمانی، لە میانی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی ناساندنی وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠، جەختی کردەوە کە ڕاهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لوتکەی کاروانی پیشەیییەتی، و جەختیشی کردەوە کە تەواوی تواناکانی تەرخان دەکات بۆ خزمەتکردنی تیپەکە.
کلۆپ وتی: "پەسەندکردنی سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەکە هات سەرەڕای بەدواداچوونم بۆ شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕاهێنەرانی پێشوو، لە نێویاندا یولیان ناگلیسمان و تۆماس تۆخێل"، هەروەها جەختی کردەوە کە "ڕەخنەگرتن لە ئاستی کارێکی ڕەوایە، بەڵام جەختی لەسەر پێویستیی دەستنەبردنی بۆ خێزانەکەی کردەوە".
ههروهها وتیشی: "ئەگەر دەست لە خێزانەکەم هەڵنەگرن ئەوا دەڕۆم، و ئەگەر پێتانوایە من کارەکەم بەو شێوەیەی پێویستە ئەنجام نادەم ئەوا پێم بڵێن، و ئەگەر یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا بڕیاری دادا لەگەڵم بەردەوام نەبێت ئەوا بێ داواکردنی هیچ قەرەبوویەک دەڕۆم".
ئاماژەی بەوەش دا کە "ئەو بۆ بەرژەوەندیی کەسی کار ناکات، بەڵکو بۆ بەرژەوەندیی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کاردەکات"، و گوتیشی: "نەبێت کەس هەست بکات کە منەتی من بەسەرییەوەیە بۆ پێزانین، چونکە ئەم پۆستە شەرەفێکی گەورەیە و لەبەرامبەریدا مووچەیەکی باش وەردەگرم".
کلۆپ جەختی کردەوە کە "ڕاهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وێستگەیەکی تێپەڕ نییە لە کاروانەکەیدا، بەڵکو گرنگترین ئامانجە لە ژیانی پیشەیییدا"، و گوتی: "من هیچ کاروانێکی پیشەییم لە دوای هەڵبژاردەی نیشتمانی نابێت، و ئەم ئەرکە بە لوتکەی کاروانەکەم دادەنێم، و تێیدا هەموو ئەوەی هەمە دەیبەخشم لە پێناو بەرژەوەندیی تیپەکەدا".
سەرچاوە: ئاژانسەکان