هەمەڕەنگ – INA
سامسۆنگ لە میانی کۆنفرانسە تەکنەلۆژییەکەی دوایینیدا پەردەی لەسەر تەلەفۆنی Galaxy Z Fold8 لادا، کە دیزاینێکی جیاوازی پێبەخشراوە بە بەراورد بە تەواوی تەلەفۆنە نووشتاوەکانی پێشووتری.
دیارترین تایبەتمەندیی ئەم ئامێرە دیزاینی جەستەکەیەتی کە وەک تەلەفۆنێکی نووشتاوە وا دەکات لە کاتی نووشتانەوەیدا بە ئاسانی لە جینگیدا (گیرفاندا) هەڵبگیرێت، و لە کاتی کردنی جەستەکەیدا دەبێتە کامپیتەرێکی لوحی (تابلێت)ی بچووک؛ بەجۆرێک ڕەهەندەکانی بریتییە لە (161.4/123.9/4.5) ملم لە کاتی بەتەواوی کەرنەوەیدا، و ڕەهەندەکانی دەبنە (81.9/123.9/9.7) ملم لە کاتی نووشتانەوەیدا.
ئامێرەکە بەرگری لە ئاو و تۆز دەکات بەپێی ستانداری IP48، و شاشە سەرەکییە گەورەکەی لە جۆری Foldable Dynamic LTPO AMOLED 2X بە قەبارەی ٧.٦ ئینچ، ڕوونی نیشاندانی (1828/2448) پیکسڵ، تێکڕای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز، و ئاستی ڕۆشنایییەکەی دەگاتە 3000 nits.
ئەما شاشە دەرەکییەکەی لە جۆری Dynamic LTPO AMOLED 2X بە قەبارەی ٥.٥ ئینچ، بە ڕەهەندی "3:4"، ڕوونی نیشاندانی (1248/1972) پیکسڵ، تێکڕای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز، و پارێزراوە بە چینوکەوچکی Corning Gorilla Glass Ceramic 3 بۆ بەرگری لە کێشان و ڕووشان.
تەلەفۆنەکە بە سیستەمی "ئەندرۆید-١٧"ی نوێ لەگەڵ ڕووکاری One UI 9 کاردەکات، لەگەڵ پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 8 Elite Gen 5، پڕۆسێسەری گرافیکی Adreno 840، ڕامی ١٢/١٦ گیگابایت، و بیرگەی ناوەکی بە توانای جیاواز لە نێوان ٢٥٦ گیگابایت تا ١ تیرابایت.
کامێرا سەرەکییەکەی دوو سیستەمییە بە ڕوونی (50+50) مێگاپیکسڵ، کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 8Kی هەیە، و کامێرای پێشەوەی بە ڕوونی ١٠ مێگاپیکسڵ هاتوو.
سامسۆنگ ئامێرەکەی پشتگیری کردووە بە دەرچەی Nano-SIM و تەکنەلۆژیای eSIM بۆ بەستنەوە بە تۆڕە پەیوەندییەکان، دەرچەی USB Type-C 3.2، چیپی NFC، پەنجەمۆر، و باترییەکی Li-Ion بە توانای ٤٨٠٠ میلی ئامپێر کە لەگەڵ بارگاویکەرەوەی خێرای ٤٥ وات کاردەکات و دەکرێت بە بارگاویکەرەوەی بێتەل بە توانای ٢٠ وات بارگاوی بکرێتەوە.
سەرچاوە: ئاژانسەکان