وەرزش – INA
یانەی ئەی سی میلا نی ئیتالی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی ئەزموونداری کرواتی لوکا مۆدریچی ڕاگەیاند، تاوەکو بۆ وەرزێکی دیکەش لە کاروانەکەی لەگەڵ تیپەکە بەردەوام بێت.
میلا ن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "یەکێک لە باشترین و بەناوبانگترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێی جیهان، ئەستێرە کرواتییەکە لە گەشتەکەی بە درێسی ڕۆسۆنێری بەردەوام دەبێت".
ئەم یاریزانەی هێڵی ناوەڕاست کەمتر لە دوو مانگی دیکە یادکردنەوەی لەدایکبوونی ٤١ ساڵیی دەگێڕێت، بەڵام ئەمە ڕێگری لێ نەکرد لەوەی تاوەکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧ لەگەڵ "ڕۆسۆنێری" بەردەوام بێت.
مۆدریچ لە ساڵی ٢٠٢٥ پەیوەندی بە زەبەلاحە ئیتالیەکەوە کرد، و لە وەرزی ڕابردوودا بەشداری لە ٣٧ یاری کرد و دوو گۆڵی تۆمار کرد.
مۆدریچ پلەی دووەمی جامی جیهانی ٢٠١٨ی لەگەڵ کرواتیا بەدەستهێنا، و لە هەمان ساڵدا خەڵاتی تۆپی زێڕینی بردەوە، هەروەها لە ماوەی ئامادەبوونی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ تا ٢٠٢٥، شەش نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەستهێنا.
لە جامی جیهانیی ئەم هاوینەدا، ڕابەرایەتیی کرواتیای کرد بۆ قۆناغی ٣٢، کە لەو قۆناغەدا بە شێوازێکی دراماتیکی لەسەر دەستی پورتوگال ماڵئاوایییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
سەرچاوە: ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی (AFP)