🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران دوای کۆتایی هاتنی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تاران گەڕایەوە بەغدا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/24 03:32

بەغدا - INA

سەرۆک وەزیران "عەلی فالح زەیدی"، ئەمڕۆ هەینی، دوای کۆتایی هاتنی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تاران-ی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەڕایەوە بەغدای پایتەخت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی دوای کۆتایی هاتنی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تاران-ی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەڕایەوە بەغدای پایتەخت، کە سەردانەکەی ئەم بڕگانەی لەخۆگرتبوو:"

· دیدار لەگەڵ مسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران.

· سەرۆکایەتیکردنی شاندی عێراق لە دانوستانە بەرفراوانەکاندا لەگەڵ لایەنی ئێرانی.

· دیدار لەگەڵ محەمەد باقڕ قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران.

· دیدار لەگەڵ غولامحوسێن موحسینی ئەژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران.

· واژۆکردنی ڕێککەوتنامەیەک و ٣ لێکتێگەیشتن، کە بەم جۆرەی خوارەوەن:

o ڕێککەوتنامەی باری نێودەوڵەتی و گواستنەوەی وشکانی بۆ کەلوپەل و شتومه‌ك.

o یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ بەستنەوەی هێڵی ئاسن (شەمەندەفەر) لە نێوان کرماشان - خوسرەوی - خانەقین - بەغدا.

o یاداشتی لێکتێگەیشتنی دەستەوازیی نێوان پارێزگاری بەغدا و شارەوانی تاران.

o یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری بەڕێوەبردنی حکومی و ڕاهێنانی سەرچاوە مرۆییەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)