بەغدا - INA
وەزارەتی دارایی، جەختی کردەوە کە بەرەو پێکهێنانی تیمێکی نیشتمانی هەنگاو دەنێت بۆ ڕێبەرایەتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و بەئۆتۆماتیکردنی دارایی گشتی.
وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری دارایی 'فالح ساری'، بریکاری وەزارەت 'عەلی کەریم حسێن'، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کادرە پسپۆڕەکانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ئەنجام دا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئامادەکردنی ستراتیژیی نیشتمانی بۆ بەئۆتۆماتیکردنی دارایی گشتی و پێکهێنانی تیمی نیشتمانی بۆ وەرچەرخانی دیجیتاڵی."
ئهوهیش هاتووه كه: "لە کۆبوونەوەکەدا میکانیزمەکانی دارشتنی ستراتیژەکە بە جۆرێک کە لەگەڵ بەرنامەی حکومەت بۆ چاکسازیی دارایی و کارگێڕی بگونجێت تاوتوێ کران، جیا لە دیاریکردنی ئەرکەکانی تیمی نیشتمانی کە چاوەڕوان دەکرێت پێکبهێنرێت بۆ سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بەئۆتۆماتیکردن و نەخشاندنی نەخشەرێگای کار لە تەواوی دامەزراوەکانی وەزارەتدا."
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بریکاری وەزارەت جەختی کردووەتەوە کە "قۆناغی داهاتوو پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکان هەیە بۆ بنیاذنانی سیستمێکی دارایی دیجیتاڵیی تۆکمە و سەردەمیانە کە پشتبەستوو بێت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، بە شێوەیەک بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی کارایی بەڕێوەبردنی سامانی گشتی، بەهێزکردنی شەفافییەت، و گەشەپێدانی خزمەتگوزارییە حکومییە پێشکەشکراوەکان بە هاووڵاتییان."