بەغدا - INA
سەرۆک وەزیران "عەلی فالح زەیدی"، ئەمڕۆ هەینی، دوای کۆتایی هاتنی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تاران-ی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەڕایەوە بەغدای پایتەخت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی دوای کۆتایی هاتنی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تاران-ی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەڕایەوە بەغدای پایتەخت، کە سەردانەکەی ئەم بڕگانەی لەخۆگرتبوو:"
· دیدار لەگەڵ مسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران.
· سەرۆکایەتیکردنی شاندی عێراق لە دانوستانە بەرفراوانەکاندا لەگەڵ لایەنی ئێرانی.
· دیدار لەگەڵ محەمەد باقڕ قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران.
· دیدار لەگەڵ غولامحوسێن موحسینی ئەژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران.
· واژۆکردنی ڕێککەوتنامەیەک و ٣ لێکتێگەیشتن، کە بەم جۆرەی خوارەوەن:
o ڕێککەوتنامەی باری نێودەوڵەتی و گواستنەوەی وشکانی بۆ کەلوپەل و شتومهك.
o یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ بەستنەوەی هێڵی ئاسن (شەمەندەفەر) لە نێوان کرماشان - خوسرەوی - خانەقین - بەغدا.
o یاداشتی لێکتێگەیشتنی دەستەوازیی نێوان پارێزگاری بەغدا و شارەوانی تاران.
o یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری بەڕێوەبردنی حکومی و ڕاهێنانی سەرچاوە مرۆییەکان.



