🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک ترامپ بۆ کۆمارییەکان: ئێران بۆ پڕۆژە یاسای سزاکانی ڕووسیا زیاد بکەن

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/19 16:08

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە 19ی مانگی حەوت لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال داوای زیادکردنی کۆماری ئیسلامی بۆ پڕۆژە یاسای سزاکانی کۆنگرێس دژی ڕووسیا کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆک ترامپدا هاتووە "پێویستە کۆمارییەکان ئێران بۆ پڕۆژە یاسای سزاکانی ڕووسیا زیاد بکەن."

جەختیشی لەوە کردەوە "ئەمە ئەو شتەیە کە ڵینزی ویستویەتی بیکات و بڕیار بوو ڕووبدات.ئەمە گرنگە!!!"

پڕۆژە یاسای سزاکانی ڕووسیا، پڕۆژە یاسایەکە کە هەردوو حزبی کوماری و دیموکرات لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پێشکەشیان کردووە و لە سەرەتادا لەلایەن سیناتۆری کۆمارییەکان ڵینزی گراهام و سیناتۆری دیموکراتەکان ڕیچارد بلومێنتاڵەوە پێشنیارکرابوو. ئامانج لە پڕۆژە یاساکە زیادکردنی فشاری ئابوورییە بۆ سەر مۆسکۆ لەسەر شەڕی ئۆکرانیا و سەپاندنی سزای بەرفراوانترە لە دژی ڕووسیا و هەروەها ئەو وڵات و قەوارانەی کە یارمەتی کەرتی ئابووری و وزەی مۆسکۆ دەدەن. دۆناڵد ترامپ ئێستا داوای کردووە ئێران بخرێتە سەر ئەو پڕۆژە یاسایە، بۆ ئەوەی جگە لە ڕووسیا، سزا نوێیەکانی سەر کۆماری ئیسلامیش لە یاساکەدا جێگیر بکرێن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)