نێودەوڵەتی – INA
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی کە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.
فەرماندەیی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە دیاری کردووە، "دەریاوانانی هێزی دەریایی ئەمریکا لەسەر کەشتیی وێرانکەری مووشەکی ڕێنماییکراوی (یو ئێن ئێن جۆن فین - DDG 113) بەردەوامن لە پاراستنی تەرکیز و بەئاگایی خۆیان، لەگەڵ بەردەوامبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی سەپێنراو بەسەر ئێراندا."
ئهوهیش هاتووه كه، "تا ۱۹ی تەممووز، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕێڕەوی ٦ کەشتیی بازرگانیی گۆڕیوە و ڕێگری لە کەشتییەک کردووە بۆ دەستەبەرکردنی پابەندبوونی تەواوەتی بە گەمارۆکەوە."