بەغدا – INA
ئەمڕۆ هەینی،عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران،جەختی لە بەهێزیی هاوبەشی ئابووری لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە حکوومەت کار بۆ ئەوە دەکات سامانە سروشتی و کانزاییەکانی عێراق بگۆڕێت بۆ هەلی کار کە گەشەسەندن بەهێز دەکات و پشتگیریی ڕێژەی گەشەی ئابووری دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : عەلی فالح زەیدی،سەرۆکوەزیران لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا - بەشداریی لە کۆنفرانسێکی فراوانی بازرگانیدا کرد کە لەلایەن ژووری بازرگانیی ئەمریکاوە ڕێکخرابوو، تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی کار و بازرگانان،و نوێنەرانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان،و بانک و نوێنەرانی دامەزراوە داراییەکان و کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان و سێکتەرە پیشەسازی و تەکنەلۆژییە جیاوازەکان ئامادەی بوون.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکوەزیران وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لە گرنگیدانی حکوومەت بە پەیوەندی و گفتوگۆ و هاوکاری لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەمریکا کردەوە، چونکە لەو ژوورە بڕیاری ئابووری لێوە دروست دەبێت،هەروەک جەختی کردەوە لەسەر خواستی خۆی بۆ خستنەڕووی دەرفەتی گەورەی وەبەرهێنان و هاوکاریی ئابووری کە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی عێراقدا لەسەر ئاست و بوارە جیاوازەکاندا بەردەستن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆکوەزیران، ئەوەشی خستە ڕوو : کە ئابووریی عێراق ئەمڕۆ بەدوای هاوبەشیدا دەگەڕێت بۆ گەشەپێدان و پێشخستن، نەک تەنها گرێبەست بۆ جێبەجێکردن یان دابینکردنی،کە حکوومەت کار بۆ گۆڕینی سامانە سروشتی و کانزاییەکانی عێراق دەکات بۆ هەلی کار کە خۆشگوزەرانی بەهێز دەکات و پشتگیریی ڕێژەکانی گەشەی ئابووری دەکات.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : پاش ئەوەی ژمارەیەک لە دیارترین نوێنەرانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان باسیان لە خواستی خۆیان بۆ هاوبەشیی کارا لەگەڵ عێراق کرد، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ستراتیژە ئابوورییە هاندەرەی کە حکوومەتی عێراق پەیڕەوی دەکات، کە هەنگاوی ڕوونی لە بواری چاکسازی دامەزراوەیی و دارایی و بانکی ناوە، و ژینگەیەکی وەبەرهێنانی کراوە و گونجاوی بۆ کارکردنی کۆمپانیا جیهانییەکان دابین کردووە، بە بەرزترین ئاست و قەبارەکانی وەبەرهێنان.