بەغداد - INA
وزارەتی بازرگانی، دەستپێکردنی دابەشکردنی پێنجەمین بەشە ئاردی هاوڵاتیانی لە چوارچێوەی ماددەکانی بەشەخۆراک ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "لەسەر ڕێنماییەکانی وەزیری بازرگانی مستەفا نزار عانی، و لە چوارچێوەی پەرۆشی وەزارەت بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی دابینکردنی ئەم ماددە سەرەکییە بۆ هاوڵاتیان بەپێی خشتە کاتییە پەسەندکراوەکان، وەزارەت دەستی کردووە بە دابینکردنی بەشی پێنجەمی ماددەی ئارد لە چوارچێوەی بەشەخۆراکدا."
بەپێی راگهیندراوهكه، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ دروستکردنی دانەوێڵە، حەیدەر نووری گهرعاوی، ڕایگەیاندووە: "وەزیری بازرگانی ڕێنماییداوە بە دەستپێکردنی دابەشکردنی بەشی پێنجەمی ئارد لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ڕەوتی ئاسانی دابەشکردنەکە و بەردەوامی دابینکردنی ئەم ماددەیە بۆ هاوڵاتیان."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "کۆمپانیای گشتی بۆ دروستکردنی دانەوێڵە، سبەی شەممە دەست دەکات بە ناردنی بەشە گەنم بۆ سەرجەم ئەو ئاشانەی کە کار دەکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەرهەمهێنان و دابینکردنی پێنجەمین وەجبەی ئارد."
گهرعاوی جەختیشی کردەوە کە گشتاندن بۆ سەرجەم سەنتەرەکانی بڕینی پسوولە لە بەغداد و پارێزگاکان کراوە بۆ ئەوەی لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەست بە پرۆسەی پسوولەی ئەلیکترۆنی بۆ بریکارەکان بکەن بەپێی خشتە ڕاگەیەندراوەکان، بەو مەرجەی لە پێناو دەستپێکردنی دابەشکردنی ئەم بەشە نوێیە بەسەر هاوڵاتیاندا، ئەولەویەت بدرێت بە ناوچە هەرە هەژارەکان.