🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ (INA): گەشتەکان بەردەوامن و هیچ داخستنێکی فڕۆکەخانە لە ئارادا نییە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/18 00:50

هەولێر - INA - ئیڤان ناسر

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئەحمەد هۆشیار، جەختی کردەوە کە گەشتەکان بەردەوامن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فڕۆکەخانەی هه‌ولێر دانه‌خراوه‌ .

هۆشیار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکاندا کراوەیە و چوارچێوەی چاودێریدا هیچ داخستنێکی لەسەر نییە."

ئەوەشی خستەڕوو کە "گەشتەکان بەردەوامن و بە شێوازێکی ئاسایی بەڕێوەدەچن."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)