بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆکی دەزگای جێبەجێکار لە دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن، بەلیغ ئەبو کەلەل، ڕایگەیاند کە دەستەکە خزمەتگوزاریی نەوەی پێنجەم (5G) لە ساڵی 2027دا ڕادەگەیەنێت.
ئەبو کەلەل لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "یەکێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی دەستەکە، ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاریی نەوەی پێنجەمە"، ڕوونیشی کردەوە کە "ساڵی 2027 کۆتایی نایەت ئیلا بە بوونی خزمەتگوزاریی 5G بە ڕێژەیەکی بەرز".
ئاماژەی بەوەشکرد کە "داخستن و دواکەوتنی ڕاگەیاندنی خزمەتگوزارییەکە لەبەر دوو هۆکار بوو؛ یەکەمیان تەکنیکی بوو و ئێستا ئێمە لە ڕووی تەکنیکییەوە بە تەواوەتی ئامادەین، و هۆکاری دووەمیش مۆڵەتی نیشتمانی بوو کە دەویسترا ڕابگەیەنرێت، بە جۆرێک ڕایەک هەبوو کە مۆڵەتەکە بۆ چەند ساڵێک بە شێوەیەکی تاقانە بۆ کۆمپانیای نیشتمانی بێت".
ڕوونیشی کردەوە کە "لێکتێگەیشتن کراوە لەسەر ئەوەی کە هیچ قۆرغکاری و تاقانەییەک لە خزمەتگوزاریی 5Gدا نەبێت، بۆیە مۆڵەتی نیشتمانی بەبێ قۆرغکاری دەدەین و دەتوانین ڕایبگەیەنین"، تیشکی خستە سەر ئەوەش کە "ئامانجی ستراتیژی بریتییە لە ڕاگەیاندنی نەوەی پێنجەم، کە تێیدا هەوڵێکی گەورە دەدرێت بۆ خستنەگەڕی خزمەتگوزارییەکە".