🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند خزمەتگوزاری گواستنەوەی هاوڵاتی لە بایه‌عێكه‌وه‌ بۆ یەکێکی تر بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەستپێکردووە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/14 01:59

بەغداد – INA

وەزارەتی بازرگانی، ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێکردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی هاوڵاتی لە بایه‌عێكه‌وه‌ بۆ یەکێکی تر بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە بەغداد و سەرجەم پارێزگاکان ڕاگەیاند.

ڕاگەیاندنی وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ کە خزمەتگوزاری گواستنەوەی هاوڵاتی لە بایه‌عێكه‌وه‌ بۆ بایه‌عێكی تر لە بەغداد و سەرجەم پارێزگاکان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنییەوە کارا کراوە.

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌ لای خۆشییەوە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلان دانان و بەدواداچوون لە وەزارەت، تالیب حەسەن نیعمە، ڕوونکردنەوەی دا کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتدایە بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی دابەشکردنی خۆراک و ئاسانکاری پرۆسەکان بۆ هاوڵاتییان لە ڕێگەی بەکارهێنانی سیستمە ئەلیکترۆنییە هاوچەرخەکانەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)