نێودەوڵەتی – INA
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی ئەمشەو و سبەی بە توندی لە ئێران دەدات، و پێشبینیشی کرد کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران بۆ ماوەی ٣ هەفتە بەردەوام بن.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەمشەو و سبەی بە توندی لە ئێران دەدەین."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران تاقیکردنەوەیەک بوو و ئەوان پابەندی نەبوون،" و ڕوونیشی کردەوە کە هێزەکانی وڵاتەکەی توانای لەناوبردنی سەرکردە ئێرانییەکانیان هەیە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "ڕەنگە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران ٣ هەفتە بخایەنن،" و دووپاتی کردەوە کە "نابێت ئێران دەستی بگات بە چەکی ئەتۆمی، بەڵام دەتوانێت وەک ئەوانی تر هەندێک موشەک لای خۆی بهێڵێتەوە."