🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمەریکا بۆ شەوی سێیەم هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هێزەکانی ئێران

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/14 02:20

لەشکری ئەمەریکا ڕایگەیاند لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی ڕژێمی ئێران دەیانکاتە سەر خەڵکی سیڤیلی بێ تاوان و کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز، لەسەر فەرمانی سەرۆک ترامپ فڕۆکە جەنگییەکانمان بۆ شەوی سێیەم هێرشی ئاسمانییان کردە سەر هێزەکانی ئێران.

فەرماندەیی ناوەندیی لەشکری ئەمەریکا (سێنتکۆم) دووشەممە ڕایگەیاند،" ئەمڕۆ لە کاتژمێر 4:45 ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا، فەرماندەیی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا بۆ شەوی سێیەم لەسەر یەک هێرشە ئاسمانییەکانی لە دژی ئێران دەستپێکرد، ئەمەش لەسەر فەرمانی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان. ئەم هێرشانە بەردەوام دەبن و زیانی گەورە بە هێزەکانی ئێران دەگەیەنین و بێ توانایان دەکەن لە هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤیلی بێ تاوان و کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز."

پێشتر سەرۆک ترامپ لە وتووێژێکدا لە ڕۆژی دووشەممە وتی،" ئەمشەو و سبەی شەو بە زۆر بە توندی لێیان دەدەین و ناتوانن لە بەرامبەردا هیچ بکەن."

جەختی کردەوە ئەمەریکا بە دانوستان یان بە زەبری هێزی لەشکری سەرکەوتن بەسەر ئێران بەدەستدەهێنێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)