بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ شەممە ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح، پشتڕاستی كردەوە كە سەردانەكەی عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن، دەرفەتێكی ستراتیژییە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا لەسەر بناغەیەكی بەردەوامتر.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : چاوەڕوان دەكرێت گفتوگۆ پێشبینیكراوەكانی نێوان لایەنی عێراقی و ئەمریكی، گرنگیدان بە گۆڕینی دەستپێشخەرییە ئابوورییە گەورەكان، لە پێش هەموویانەوە سندوقی پێشنیاركراوی وزە و گەشەپێدان، بۆ بەرنامەی جێبەجێكراو لە چوارچێوەی یاسایی و دامەزراوەیی ڕوون، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ژینگەی وەبەرهێنان، هاندانی هاوبەشی درێژخایەن، هەروەها گرنگیدان بە وەبەرهێنان، بەرهەمهێنان، و گواستنەوەی تەكنەلۆژیا، بەو هۆیەوە بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی وزە و گەشەپێدان هەردوو وڵات و پشتگیریكردنی هەوڵەكانی گەشەپێدانی ئابووری لە عێراقدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەدیارترین پرسە ئابوورییەكان لە كارنامەكەدا بریتین لە پەرەپێدانی هاریكاری لە كەرتی ووزە لەرێگەی پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت و گاز، وەبەرهێنان لە گازی پەیوەندیدار و فراوانكردنی پرۆژەكانی ووزەی نوێبووەوە، هەروەها ناساندنی تەكنەلۆجیای سەردەم بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا، ئاماژەی بەوەشكرد، هەروەها گفتوگۆكان باس لە بەهێزكردنی هاوكارییەكان دەكەن لە پڕۆژەكانی ژێرخانی ئابووریدا لەڕێگەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان، پرد، هێڵی ئاسنین، فڕۆكەخانە، بەندەر، و شارە پیشەسازییەكان بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان، كە بەشدار دەبن لە پاڵپشتیكردنی گەشەپێدانی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی كار.
ساڵح ڕوونی كردەوە : كە كەرتی تەكنەلۆژیا لە ڕێگەی پەرەپێدانی حكومەتی دیجیتاڵی و بەرزكردنەوەی ئاسایشی ئەلیكترۆنی و مۆدێرنكردنی كەرتی پەیوەندییەكان و هاندانی وەبەرهێنان لە ئابووری دیجیتاڵیدا گرنگییەكی بەرچاوی پێدەدرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، هاوكارییە پێشنیازكراوەكە كەرتی كشتوكاڵیش دەگرێتەوە لەڕێگەی هێنانەكایەی تەكنەلۆجیای ئاودێری سەردەم، پەرەپێدانی پیشەسازییەكانی خۆراك، بەرزكردنەوەی ئاسایشی خۆراك و زیادكردنی هەناردەكردنی كشتوكاڵی، جگە لە دروستكردنی هاوبەشی لەگەڵ زانكۆ و دامەزراوە پەروەردەییەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ڕاهێنان و بڕوانامە بۆ گەنجانی عێراق كە پێداویستییەكانی بازاڕی كار دابیندەكات، جەختیشی لەوە كردەوە كە سەركەوتنی سەردانەكە لە گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی كردەیی لەسەر ئەم پرسانە دەبێتە هۆی دامەزراندنی قۆناغێكی نوێی هاوبەشی ئابووری لە نێوان عێراق و ئەمریكا، كە لەسەر بنەمای هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات، گواستنەوەی تەكنەلۆژیا، بەهێزكردنی ڕۆڵی كەرتی تایبەت، و گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام.