🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لیژنەی باڵای سەردانی ملیۆنی ڕێنمایی تایبەت بە زیارەتکەرانی چلە دەردەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/12 22:17

بەغداد - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،لیژنەی باڵای سەردانە ملیۆنییەکە، ڕێنمایی تایبەتی بۆ زیارەتکەرانی چلە دەرکرد و جەختی لەسەر گرنگیی گەورە و بنەڕەتی ئەم زیارەتە کردەوە وەک ڕووداوێکی جیهانی ملیۆنی کە بەهاکانی بەیەکەوەبوون و بەخشندەیی بەرجەستە دەکات.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا بڵاویکردەوە : فەریق یەکەمی روکن ،قەیس موحەمداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای سەردانە ملیۆنییەکە، بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەم ڕووەشەوە ئەمڕۆ یەکشەممە لە بارەگای فەرماندەییەکە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانیکرد، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و فەرماندە و بەڕێوەبەران لە وەزارەتی ناوخۆ، هەروەک لە کۆبوونەوەکەدا،کە لە ڕێگەی بازنەی تەلەفزیۆنی داخراوەوە فەرماندەکانی پۆلیسی هەریەک لە پارێزگاکانی (بابل،و نەجەفی ئەشرەف،و دیوانییە،و موسەنا،و زیقار،و واست،و شاری سامەڕای پیرۆز)بەشدار بوون ، پلانی تایبەت بە کارەکانی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و ڕێکخستنیان و ئامادەکارییەکانیان بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران تاوتوێکرا، هەروەها پلانەکانی بەشەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ سەرخستنی یادی زیارەتی چلەی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت) گفتوگۆی لەسەر کرا.

هەروەها دوایین ئامادەکارییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان خرانەڕوو، و میکانیزمەکانی هەماهەنگی بەرز لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و لایەنە خزمەتگوزارییەکان بەمەبەستی دابینکردنی زۆرترین پارێزگاری و ئاسانکاری بۆ کۆمەڵی زیارەتکارانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق تاوتوێکران، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر بنەمای شەونخونی و خۆڕاگری هێزە ئەمنییەکان.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان چەندین ڕاسپاردەی گرنگی دەرکرد،لەوانە: پێویستی ڕێکخستنی گۆڕەپانەکان بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران بەمەبەستی خۆبەدوورگرتن لە قەرەباڵغی. هەروەها جەختی لەسەر کاراکردنی ڕۆڵی تیمەکانی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی لە سەرجەم بەشەکان کردەوە، لەگەڵ بەهێزکردنی فریاکەوتنی گەرۆک بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی دەستبەجێ و پاراستنی ڕێگاکان و شوێنە گرنگەکان لە ماوەی ڕۆژانی زیارەتەکەدا، لەگەڵ سەرنجدان بە ڕێڕەوی زیارەتکاران بەتایبەت لە کاتەکانی شەودا.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە، لەسەر گرنگیی گەورە و بنەڕەتی زیارەتکەرانی چلە وەک ڕووداوێکی ملیۆنیی جیهانی،و پێداگری لەسەر پێویستی یەکخستنی سەرجەم هەوڵە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بۆ دەرخستنی ئەم یادە بە شێوازێکی شارستانی و شکۆمەندانە کە لەگەڵ پێگەی گەورەی لە دڵی موسڵماناندا بگونجێت و بۆ قووڵایی مرۆیی و ناردنی وەک نامەیەک بۆ هەموو جیهاندا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)