🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەعرەجی و شێخ حەموودی جەخت لەسەر پێویستیی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا دەکەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/06 23:47

بەغداد – INA

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک وەزیران، و شێخ هەمام حەموودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، جەختیان لەسەر پێویستیی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەعرەجی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە شێخ هەمام حەموودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق کرد."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کۆی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵات کرا، و پێکەوە تاووتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوخۆیی و پتەوکردنی کۆڵەکەکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی کرا."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووە: "لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، بیروڕا گۆڕدرایەوە سەبارەت بە میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان هێزە نیشتمانییە جیاوازەکان بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی دەوڵەت لە چەسپاندنی سەروەریی یاسا، و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام بە شێوەیەک کە خزمەت بە خواست و تطلعاتی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق بکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)