بەغداد – INA
چوارچێوەی هەماهەنگی، پشتگیریی خۆی بۆ ڕێکارەکانی حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای گەندەڵیدا نوێ کردەوە، هاوکات داوای بەشداریکردنی بەربڵاوی جەماوەری کرد لە بەڕێکردنی تەرمی شەهید سەید عەلی خامنەیی.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خولیی خۆی (ژمارە ٢٨٣) لە نووسینگەی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، و بە ئامادەبوونی دکتۆر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، و عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سازکرد."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "کۆبووەوەکان باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی نیشتمانی کرد، بە تایبەتی لەسەر ئاستی بەردەوامبوونی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی؛ لەم چوارچێوەیەدا سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕێکارەکانی حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای گەندەڵی و ڕاگرتنی بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی نوێ کردەوە."
ڕوونیشی کردەوە: "لەگەڵ کۆتایی هاتنی پشووی یاسادانان و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر پێویستیی ئەوە کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران هەنگاو بنێت بەرەو چالاککردنی میکانیزمەکانی چاودێری بە شێوەیەک کە هاوتا بێت لەگەڵ هەنگاوەکانی حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری، لە پاڵ چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان."
فەرمانگەی ڕاگەیاندنەکە لە درێژهی راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی بەدواداچوونی بۆ ئامادەکارییە بەردەوامە فەرمی و جەماوەرییەکان کرد بۆ بەڕێکردنی تەرمی شەهیدی ئوممەتی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا سەید عەلی حوسەینی خامنەیی و کۆبووەوەکان داواکارییەکەیان بۆ بەشداریکردنی بەربڵاوی جەماوەری نوێ کردەوە، وەک وەفادارییەک بۆ مێژوو و هەڵوێستە نەمرەکانی ئەو سەیدە شەهیدە لە سەرخستنی دۆزی ئوممەتدا."