🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنجومەنی ڕاژە: كار بۆ دادپەروەری لەگەڵ توێژی دەرچووە یەکەمەکاندا ده‌كه‌ین

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/06 00:08

بەغداد – INA

موحی مورتەزا قەزوینی، سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراڵیی ڕاژەی گشتی، جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشیی ئەنجومەنەکە بۆ هێنانەدیی دادپەروەری بۆ توێژی دەرچووە یەکەمەکان .

ئەنجومەنەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "موحی مورتەزا قەزوینی، سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراڵیی ڕاژەی گشتی، پێشوازی لە کۆمەڵێک لە نوێنەرانی یەکەمەکانی کۆلێژە عێراقییەکان کردووە، بە مەبەستی گوێگرتن لە داواکارییەکانیان و ڕوونکردنەوەی دیارترین ئەو تەحەددییانەی کە ڕووبەڕووی مەلەفی دامەزراندنیان دەبنەوە."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌یش كراوه‌ كه‌: "قەزوینی لە کاتی دیدارەکەدا، میکانیزمەکانی تەرخانکردنی پلە وێستگەیییەکان ، کاتەکانی کاراکردنی فۆرمی دامەزراندن و ڕێوشوێنەکانی ته‌قاتعی وه‌زیفی ڕوون کردەوە، هاوکات جەختی لە پەرۆشیی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی کردەوە بۆ دادپەروەری لەگەڵ توێژی یەکەمەکاندا، و ڕێنماییدا بە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی مەلەفەکەیان، و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ڕێگرییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، بەجۆرێک کە گەرەنتی جێبەجێکردنی پرەنسیپی دادپەروەری و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بکات."

لە درێژەی راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووە: "ئەم دیدارە لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەنجومەنەکەدا دێت کە بنەمای لەسەر پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو توێژانەدا داناوە کە دامەزراندن دەیانگرێتەوە، و گوێگرتن لە کێشەکانیان بە شێوەیەکی مەیدانی، لەگەڵ وەرگێڕانی ڕێنماییەکانی دەوڵەت لە پاڵپشتیکردنی توانستە زانستییەکان و بەهێزکردنیان بۆ خزمەتکردنی دامەزراوەکانی وڵات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)