🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد ڕێنمایی بە چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و بەردەوامبوون لەسەر ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکان دەدات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/06 00:59

بەغداد – INA

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد، فەریقی زرێپۆشی ڕوکن وەلید خەلیفە تەمیمی، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و بەردەوامبوون لەسەر ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکان.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "فەریقی زرێپۆشی ڕوکن، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، سەرۆکایەتی کۆنگرەیەکی ئەمنیی بەرفراوانی کرد لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکاندا، بە ئامادەبوونی فەرماندەی فیرقەکانی سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، پۆلیسی بەغداد (کەرخ و ڕەسافە)، پاراستنی یاسا، بەڕێوەبەرانی دەزگا و ئاژانسە هەواڵگرییەکان، هاتوچۆ، فریاکەوتن (نەجدە)، بەرگریی شارستانی، نوێنەری دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی دەستەی ڕوکن، کە تێیدا گرنگترین ئەرک و فەرمانەکان و ئەو ئەنجامانەی بەدەستهاتوون خرانە ڕوو."

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان ستایشی ڕۆڵی ئەو یەکە ئەمنییانەی کرد کە زەوی و قاعیدەکانیان بەدەستەوەیە و هەروەها هەماهەنگییان لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکاندا، کە بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی تاوانی ڕێکخراو و تاوانکاری، و هۆکاری کەمبوونەوەی ناکۆکییە خێڵەکییە چەکدارییەکانیش.

جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و بەردەوامبوون لەسەر ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکان و ئەرکەکانی گەڕان و پشکنینی ناوچەیی بۆ ڕاوەدوونانی لەیاسادەرچووان و توخمەکانی تاوانی ڕێکخراو و تاوانکاری، لەگەڵ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستگیرکردنی دادوەری بە مەبەستی بەهێزکردنی ئەمن و سەقامگیری لە چوارچێوەی کەرتە جیاوازەکانی بەرپرسیارێتیدا. ڕێنماییشیدا بە بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان و هەروەها پاڵپشتیکردنی چالاکییە جەماوەرییەکان بە هەموو شێوەکانییەوە، و هاندانی هاوکاری لەگەڵ هاووڵاتیاندا و پاراستنی ئەمن و سەلامەتییان، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بە هەر کەسێک کە هەوڵی تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵگەیی بدات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)