🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی ناوخۆ: تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵێکی گەورە دەدەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی شەقامی زه‌ڵال

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/06 00:59

بەغداد – INA

وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند کە تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵێکی گەورە دەدەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی لە شەقامی زێلال لە بەغداد کەوتووەتەوە.

وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "بە قۆڵ و بازوی پیاوان، پاڵەوانانی بەرگریی شارستانی هەوڵێکی گەورە دەدەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی کە لە ناو باڵەخانەیەکی بازرگانیدا لە شەقامی زه‌ڵال کەوتووەتەوە"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "حسێن عەوادی، بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ، خۆی بە شێوەیەکی مه‌یدانی سەرپەرشتی پرۆسەی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)