بەغداد - INA
فڕۆکەخانەی نەجەفی ئەشرەف، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە بازرگانییەکانی تا بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "فڕۆکەخانەکە بە تەواوی لە بەردەم سەرجەم گەشتە بازرگانییەکاندا بەهۆی هۆکاری کارپێکردنەوە (تشغيلية) دادەخرێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە "کاتی دەستپێکردنی داخرانەکە: ڕۆژی دووشەممە، 6ی تەمووز (یوولیو) 2026، کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆیی عێراق (هاوتای کاتژمێر 12:00 بە کاتی جیھانی UTC) دەبێت، و کاتی سەرلەنوێ کردنەوەی فڕۆکەخانەکە: ڕۆژی پێنجشەممە، 9ی تەمووز (یوولیو) 2026، کاتژمێر 4:00ی بەیانی بە کاتی ناوخۆیی عێراق (هاوتای کاتژمێر 01:00 بە کاتی جیھانی UTC) دەبێت."
ههروهها له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "فڕۆکەخانەکە لەم ماوەیەدا وەک (فڕۆکەخانەی بەدیل - Alternate) بۆ هیچ گەشتێک بەردەست نابێت."