🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانیکردنی تورکیا پێ دەگات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/05 20:26

بەغداد - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانیکردنی کۆماری تورکیا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێگەیشت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،پێشوازی لە ، ئەنیل بورا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاری لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێکران، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بپارێزێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە : سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەلایەن ، نوعمان کورتولموش ، سەرۆکی ئەنجومەنی گەورەی نیشتمانی تورکیا ەوە پێگەیشتوە ، بۆ سەردانیکردنی کۆماری تورکیا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)