بەغداد – INA
فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی کۆبووەوە، ئەمەش بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "لە دیدارەکەدا تاوتوێی شایستەکانی قۆناغی داهاتوو و ڕێگاکانی کاراکردنی ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر هەردوو ئاستی چاودێری و یاسادانان کرا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاریی بەرهەمدار لە نێوان هێزە نیشتمانی و سیاسییەکاندا بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستا."
بەپێی راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه، ئەتروشی ئاماژەی بەوە کردووە کە "ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لە بواری یاسادانان و چاودێریدا، و وەرزی یاسادانانی داهاتوو کاریگەر دەبێت لە دەرکردنی یاساکان و چاودێریکردنی ئەدای حکومەت، لە پاڵ خستنەڕووی هەوڵەکان بۆ هێنانەدیی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی."