🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

توێژینەوەیەک: سنووردارکردنی کاتی خواردن بۆ 8 کاتژمێر یارمەتی پاراستنی کێشی دابەزێنراو دەدات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/05 19:53

بەدواداچوون - INA

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە خواردنی خۆراک ئەگەر هەشت کاتژمێر تێپەڕ نەکات لە ڕۆژێکدا ڕەنگە یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە کێشەی زیادبوونی کێش یان قەڵەوییان هەیە بۆ پاراستنی ئەو کێشەی کە پێشتر دایانبەزاندووە تەنانەت دوای تێپەڕبوونی ساڵێکیش بەسەر پەیڕەوکردنی ئەم سیستەمەدا.

توێژینەوەکە بە بەشداری لێکۆڵەرانی زانکۆی غرناتە و پەیمانگەی غرناتە بۆ توێژینەوە پزیشکییەکان و زانکۆی نافارای گشتی و سەنتەری تۆڕەکانی توێژینەوە پزیشکییەکان ئەنجامدراوە و 99 کەسی پێگەیشتووی گرتووەتەوە کە پیاوان و ژنانی تووشبوو بە زیادبوونی کێش یان قەڵەوی لەخۆ گرتبوو.

ئەنجامەکان نیشانیان داوە کە پەیڕەوکردنی سیستەمی ڕۆژووی پچڕپچڕ بە میکانیزمی شازدە بە هەشت کە بریتییە لە خۆگرتنەوە لە خواردن بۆ ماوەی شازدە کاتژمێر بەرامبەر بە خواردن لە ماوەی هەشت کاتژمێردا بەشداری کردووە لە پاراستنی کێشی دابەزێنراو بۆ ماوەی دوازدە مانگ دوای تەواوبوونی بەرنامە خۆراکییەکە و توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کاریگەری ئەم سیستەمە بە کاتی دیاریکراوی خواردن نەبەستراوەتەوە چ لە سەرلەبەیانی بێت لە نێوان نۆ بۆ پێنج یان لە پاشنیوەڕۆ لە نێوان یەک بۆ نۆ بە بەراورد بەو کەسانەی کە بەردەوام بوون لە خواردن لە ماوەی دوازدە کاتژمێر یان زیاتر لە ڕۆژێکدا.

هەروەک ئەنجامەکان دەرخەری ئەوەن کە بەشداربووانی هەردوو گروپی ڕۆژووی بەیانییان و درەنگان پارێزگارییان لە دابەزینی زیاتری کێش کردووە دوای ساڵێک لە کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکە لە کاتێکدا گروپی ڕۆژووی بەیانییان دابەزینی زیاتری بارستەی چەورییان بەدەستهێناوە.

لێکۆڵەران ڕوونیانکردۆتەوە کە ئەم ئەنجامانە جەخت لەوە دەکاتەوە کە سنووردارکردنی کاتی خواردن تەنها سوودی کورتخایەنی نییە بەڵکو دەتوانێت کاریگەرییەکی بەردەوام لە پاراستنی کێشدا دابین بکات و ئاماژەیان بەوە کردوە کە توێژینەوەکە چاودێری گۆڕانکارییەکانی کێش و بارستەی چەوری و بارستەی بێ چەوری کردووە پێش و پاش بەرنامەکە و دواتریش دوای تێپەڕبوونی ساڵێکی تەواو،توێژینەوەکە وەک توێژینەوەیی بەرفراوانتردا ئەنجامەکانی لە گۆڤاری نەیچەر مەدیسن بڵاوکراونەتەوە و داتاکان نیشانیان داوە ئەو بەشداربووانەی سیستەمێکی کەمکردنەوەی کالۆرییان پەیڕەو کردووە بە تێکڕا سێ بۆ چوار کیلۆگرامی زیاتریان دابەزاندووە بەراورد بەوانەی تەنها ڕێنمایی خۆراکییان وەرگرتووە.

دکتۆر ،ئەلبا کاماتشۆ کاردینۆسا ،سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە دەڵێت ئەنجامەکان بەڵگەیەک پێشکەش دەکەن کە کاریگەرییەکانی ڕۆژووی پچڕپچڕ لە دابەزاندنی کێشدا تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی

ماددە خۆراکییەکەش بەردەوام دەبێت و لێکۆڵەران ئەوەشیان وەتوە کە نزیکەی سێیەکی بەشداربووان بە ویستی خۆیان بەردەوام بوون لە پەیڕەوکردنی سیستەمی ڕۆژووی پچڕپچڕ لە ماوەی ساڵی چاودێریکردنەکەدا کە ئەمەش ئاسانی جێبەجێکردن و ئەگەری تێکەڵکردنی لە شێوازی ژیانی ڕۆژانەدا نیشان دەدات.

تیمی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕۆژووی پچڕپچڕ ڕەنگە سوودی تەندروستی دیکەی هەبێت لەوانە یارمەتیدان لە سوتاندنی چەوری و باشترکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا و کەمکردنەوەی بەرگری ئەنسۆلین لەگەڵ پشتیوانیکردنی تەندروستی دڵ لە ڕێگەی دابەزاندنی پەستانی خوێن و ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)