بەغداد – INA
وەزارەتی گەیاندن ، ئەمڕۆ سێشەممە، تاووتوێی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی سیستمی نیشتمانیی نەخشەکان (GPS)ی کرد، کە زانیاری و داتاکانی لە ژێر چەتری وەزارەتەکەدا دەبن.
وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزیری گەیاندن مستەفا سەنەد، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی وەزاریی کرد کە ستافی پێشکەوتووی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیای گشتیی پۆست و پاشەکەوتی لەخۆگرتبوو، بە ئامادەبوونی کۆمپانیای و لایەنە تەکنیکییە پسپۆڕەکان، بە مەبەستی تاووتوێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی سیستمی نیشتمانیی نەخشەکان (GPS)".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه، "داتاکانی ئەم سیستمە لە ژێر چەتری وەزارەتی گەیاندندا دەبن و لە کاتی هەبوونی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت یان لە کاتی نەبوونیشیدا کار دەکات، ئامانج لێی بەتواناکردنی بەکارهێنەرانە بۆ ناسینەوەی پۆوتانە جوگرافییەکانی شوێنەکان لە سەرانسەری عێراقدا، ئەوەش بە هاوکاری لەگەڵ پۆستی عێراقی کە ئەرکی دابینکردنی ناونیشانێکی پۆستیی یەکگرتوو بۆ هەر هاوڵاتییەک و شوێنێک لە ناوخۆی وڵاتدا دەگرێتە ئەستۆ، ئەمەش بەشدار دەبێت لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ سەرجەم کەرتە خزمەتگوزارییەکان و هاوڵاتییان".