🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کۆشکی سپی بۆ دەنگی ئەمەریکا: کۆبوونەوە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە ئێران لەگەڵ نێوەندگیران دەکرێن

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/30 22:50

وتەبێژێکی کۆشکی سپی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند شاندی ئەمەریکا لە قەتەر لەگەڵ نێوەندگیرەکانی لێکتێگەییشتن لەسەر پرسە تەنیکیەکان وتووێژ دەکەن.

لە هەمان کاتدا، ماجد بن محمد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ستیڤ ویتکۆف، نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا، و جێرد کوشنەر، زاوای سەرۆک ترامپ، لە قەتەر ئامادەن بۆ دیدار لەگەڵ ناوبژیوانان و بەرپرسانی قەتەری.

بەڵام وتەبێژی قەتەر جەختی کردەوە کە ئەم سەردانە بە مەبەستی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە و پلانیش بۆ هیچ دانیشتنێکی باڵا لە نێوان واشنتن و تاران دانەنراوە.

قەتەر هەروەها ڕەتیکردەوە شەش ملیار دۆلار لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد کرابن. ئەنساری وتی تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لەو سامانە سڕکراوانە بۆ تاران نەگواستراوەتەوە.

ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوە هات کە سەرۆکی ئێران ڕایگەیاندبوو شەش میلیار دۆلار لە کۆی دوازدە میلیاری سامانی بلۆککراوی ئێران لە قەتەر ئازاد دەکرێت و دەگەڕێندرێتەوە بۆ ناو ئێران.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)