نێودەوڵەتی – INA
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی سبەینێ لەگەڵ لایەنی قەتەری لە دەوحە، تاووتوێی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتن دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "شاندی تەکنیکیی ئێران بە سەرۆکایەتیی جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی، کازم غەریب ئابادی، سبەینێ لەگەڵ لایەنی قەتەری لە دەوحە، تاووتوێی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتن دەکەن".
بەقایی ڕوونیشیکردەوە: "ئێمە له گهڵ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ناو یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەین، و ڕێڕەوی پەیوەندیدار بە گەمارۆ و بەخشینی نەوت لە سزاکان (سەرپشککردنی نەوت لە گەمارۆکان) قبووڵکراوە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "بڕگەی ١٣ ڕوونە کە دەستپێکردنی دانوستانەکانی ڕێککەوتنی کۆتایی، بەندە بە جێبەجێکردنی بڕگەکانەوە کە گرنگترینیان ڕاگرتنی جەنگە لە دژی لوبنان".
بەقایی دووپاتیشی کردەوە کە "دروستکردنی میکانیزمێک بۆ چاودێریکردنی ململانێکان لە لوبنان بابەتێکی گرنگە، و ئێمە بە جدی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین".