🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەکسیۆس: واشنتن و تاران لەسەر ڕاگرتنی هێرشە دوولایەنەکان و ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک ڕۆژی سێشەممە لە دەوحە ڕێککەوتن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/29 02:32

نێودەوڵەتی – INA

ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی هێرش و چالاکییە جەنگییەکان، بڕیاریشە هەردوولا لەم هەفتەیەدا لە دەوحە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

ماڵپەڕەکە لە زاری بەرپرسەکانەوە گواستییەوە، کە "واشنتن و تاران ڕێککەوتوون لەسەر ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییە جەنگییەکان، بە هێرشە دوولایەنەکانی نێو گەرووی هورمزیشەوە."

ئاماژەی بەوەش کرد، کە "هەردوولا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)