نێودەوڵەتی – INA
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"، ڕایگەیاند کە گفتوگۆ تەکنیکییەکان لەگەڵ ئێران هەڵنەوەشاونەتەوە، و ئاڵوگۆڕی پەیامەکان هێشتا بەردەوامە.
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە گواستییەوە: "بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆ تەکنیکییەکان لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێن."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "هیچ کام لە گفتوگۆکان سەرەڕای هێرشەکان هەڵنەوەشاونەتەوە، و ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لە ڕێگەی ئەو کەناڵانەوە بەردەوامە کە ئامانجیان ڕێگریکردنە لە پەرەسەندنی گرژییەکان."