🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عێراق سەرەخۆشی لە سعوودیە بۆ قوربانیانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی کۆمپانیای ئارامکۆ دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/29 02:47

بەغداد – INA

وەزارەتی دەرەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی شانیشینی سعوودیە کرد بۆ قوربانیانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆ لە ناوچەی ڕەئس تەنورە.

وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ کە هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی شانیشینی سعوودیەی برا دەکات، بە حکوومەت و گەلەکەیەوە، بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆ لە ناوچەی ڕەئس تەنورە، کە بووە هۆی سەر هەڵدانی زیانی بەسوێ.

وەزارەتەکە لە راگه‌یندراوه‌كه‌دا دووپاتی کردەوە کە کۆماری عێراق بە تەواوی هاوسۆزە لەگەڵ شانیشینی سعوودیە لەم کۆستە بەژانەدا، و هیوای ڕەحمەت و لێخۆشبوونی بۆ قوربانییەکان، سەبووری و دڵنەوایی بۆ کەسوکاریان، و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست.

وەزارەتی دەرەوە جارێکی دیکە پاڵپشتی و وەستانی کۆماری عێراقی لە پاڵ شانیشینی سعوودیەی برا لەم بارودۆخە ناخۆشەدا دووپات کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)