نێودەوڵەتی – INA
ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی هێرش و چالاکییە جەنگییەکان، بڕیاریشە هەردوولا لەم هەفتەیەدا لە دەوحە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.
ماڵپەڕەکە لە زاری بەرپرسەکانەوە گواستییەوە، کە "واشنتن و تاران ڕێککەوتوون لەسەر ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییە جەنگییەکان، بە هێرشە دوولایەنەکانی نێو گەرووی هورمزیشەوە."
ئاماژەی بەوەش کرد، کە "هەردوولا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان."