🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڤانس: پێشکەوتن لەسەر ئاستی دانوستانە تەکنیکییەکان لەگەڵ ئێران بەدەست دەهێنین

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/22 22:56

بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە ، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جی دی ڤانس، جەختی کردەوە لە بەدیهێنانی پێشکەوتن لەسەر ئاستی دانوستانە تەکنیکییەکان لەگەڵ ئێراندا.

ڤانس لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "پێشکەوتن لەسەر ئاستی دانوستانە تەکنیکییەکان بەدەست دەهێنین"، ڕوونیشی کردەوە "ئێمە داوامان لە قەتەر کردووە یارمەتیمان بدات لە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دەستەبەرکردنی ئەوەی کە پارەکانی ئێران بۆ کوێ دەچن".

ئاماژەی بەوەشکرد کە: "ناکرێت متمانە بە قسەکانی لایەنی بەرامبەر بکەین بەڵکو متمانە بە کردارەکانی دەکەین"، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد "بلۆکی سەر پارەکانی ئێران لادەبرێت تەنیا لە کاتی بەدیهاتنی پێشکەوتن لەسەر ئاستی دانوستانەکاندا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)