بەغداد – INA
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕاگرتنی کاتیی کارکردنی بە ئەپلیکەیشنی ئەلیکترۆنیی "گازی چێشتلێنان" (غاز الطبخ) ڕاگەیاند.
کۆمپانیاکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: کە کارکردن بە ئەپلیکەیشنی ئەلیکترۆنیی تایبەت بە دابەشکردنی غازی ماڵان بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگرێت، ئەمەش بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ موکێبەکانی حسێنی (المواكب الحسينية) بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان لەم ماددەیە، بە مەرجێک کارکردن بە ئەپلیکەیشنەکە دوای کۆتاییهاتنی سەردانیکردنی ئەربەعینه دەستپێبکاتەوە.