بەغداد – INA
وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێنمایییەکانی هەڵبژاردنی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی قوتابخانەکانی بەهرەمەندان و توانابهرزهكان و ئامادەییەکانی کۆلێژی بەغدادی ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خوێندنی گشتی و ئەهلی و بیانی، ڕێنمایییەکانی هەڵبژاردنی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی قوتابخانەکانی بەهرەمەندان، کچان و کوڕانی توانابهرزهكای و ئامادەییەکانی کۆلێژی بەغداد ڕادەگەیەنێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی لێهاتوویی سەرکردایەتییە پەروەردەییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕی و فێرکاری لەم دامەزراوە تایبەتانەدا".
وەزارەت ڕوونیشی کردەوە کە "ڕێنمایییەکان کۆمەڵێک پێوەری گرتووەتەوە کە پەیوەستن بە ئەزموونی پەروەردەیی، لێهاتوویی زانستی، ڕێژەی سەرکەوتن و هەڵسەنگاندنی ساڵانە، سەرەڕای سەرکەوتن لە تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتنە تایبەتەکانی کاندیدکردن، ئەمەش بە مەبەستی دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنی ئەو کەسە لێهاتووانەی کە توانای بەڕێوەبردنی ئەم قوتابخانانەیان هەیە لەسەر بنەمایەکی پیشەیی و پەروەردەیی توندوتۆڵ".
لە درێژەی راگهیندراوهكهدا هاتووە: "هەروەها ڕێنمایییەکان چەند مەرجێکی تێدایە کە پەیوەستن بە مێژووی وەزیفی، دیسپلینی کارگێڕی و پشکداریکردن لە خولە تایبەتمەندەکانی بەڕێوەبردنی قوتابخانەکان، ئەمەش بەپێی ئەو سیستم و ڕێنماییانەی کە کارایان پێدەکرێت". وەزارەت داواشی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە کرد پابەندی ئەو خاڵانە بن کە لە نووسراوە فەرمییە هاوپێچەکاندا هاتوون لە کاتی کاندیدکردنی بەڕێوەبەر و یاریدەدەران بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستانە.