🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

باڵیۆزخانەی ئەمریکا: داوا له‌ هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق ده‌كه‌ین کە لە بەرزترین ئاستی وشیاریدا بن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/11 02:02

بەغداد – INA

باڵیۆزخانەی ئەمریکا، داوا له‌ هاولاتییه‌ ئەمریکییه‌كانی لە عێراق کرد کە بەرزترین ئاستی وشیاری و سەرنجدانی خۆیان بپارێزن.

باڵیۆزخانەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كه‌وت تێیدا هاتووه‌: "بەهۆی پێشهاتە هەرێمییەکانی ئەم دواییانەوە، ئاگاداری هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق دەکەین کە بەرزترین ئاستی وشیاری و سەرنجدانی خۆیان بپارێزن و بە بەردەوامی بەدواداچوون بۆ سەرچاوە هەواڵییە خۆجێییەکان بکەن،" هاوکات جەختیشی کردووەتەوە کە: "ڕەنگە بە شێوەیەکی لەناکاو و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، پەککەوتنی گەشتەکان یان داخرانی مەودای ئاسمانی ڕووبدات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)