🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هێڵی ئاسمانیی عێراقی سەرکەوتنی پلانی گەڕاندنەوەی حاجیان ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/11 03:26

بەغداد - INA

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرکەوتنی پلانی گەڕاندنەوەی میوانانی ماڵی خوای گه‌وره‌ی ڕایگەیاند، ئەمەش دوای دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەرجەم حاجیان بۆ خاکی نیشتمان.

ئیدارەی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "گۆاستنه‌وه‌ی نیشتمانی سەرکەوتوو بوو لە جێبەجێکردنی پلانی گەڕاندنەوەی حاجیانی ماڵی خودا دوای گەیشتنی دوا گەشت بۆ خاکی نیشتمان. بەمەش کۆمپانیاکە یەکێک لە گرنگترین ئۆپەراسیۆنە کارگێڕییەکانی خۆی کۆتایی پێهێنا کە لە یەکی ئەم مانگی حوزەیرانەوە دەستی پێکردبوو، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە چڕوپڕانەی کە ئامادەکرابوون بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە نائاساییەکان و ئەو تەحەددیانەی هاوشانی بزووتنەوەی گواستنەوەی ئاسمانی بوون لە ناوچەکەدا لە ماوەی وەرزی حەجی ئەمساڵدا، و بەمەش دەستکەوتێکی تری تۆمارکرد بە تەواوکردنی پرۆسەی گەڕاندنەوەکە پێنج ڕۆژ پێش وادەی دیاریکراوی خۆی."

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیاکە، مەناف عەبدولمونعیم عاجل، ڕوونی کردووەتەوە: "بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیە بە کارامەییەکی باڵا و بەبێ تۆمارکردنی هیچ ئاستەنگێک، لە ڕێگەی پشتگیریی ڕاستەوخۆی وەزیری گواستنەوە، وەهەب حەسەنی، و بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەڕاندنەوەکە بەدی هاتووە، ئەمەش هاوکار بووە لە بەڕێوەچوونی سەرجەم گەشتەکان لە کاتە دیاریکراوەکانی خۆیاندا بۆ گواستنەوەی میوانانی ڕەحمان لە فڕۆکەخانەکانی شانشینی عەرەبی سعوودیەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق."

عاجل ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەم سەرکەوتنە هەروەها لە ئەنجامی هەماهەنگی چڕ و تەواکاریی ڕۆڵەکان بووە لە نێوان ستافەکانی کۆمپانیاکەدا کە شەو و ڕۆژ کاریان کردووە بۆ ڕاییکردنی ئەم ئەرکە بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتی و دیسپلینی کارگێڕی، و لە نێوان وەزارەتی گواستنەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی سڤیلی عێراقی، دەستەی حەج و عەمرەی عێراقی، ئیدارەی فڕۆکەخانەکان و لایەنە پاڵپشتەکانی تری ناوەوە و دەرەوەی عێراق،" هاوکات جەختیشی کردووەتەوە کە "هێڵی ئاسمانیی عێراقی هەمیشە پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی ڕۆڵی نیشتمانی و مرۆیی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتیدا لەژێر هەموو بارودۆخێکدا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)