🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترامپ دەڵێت بە فەرمانی ئەو 100 ملیۆن بەرمیل نەوت بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/11 03:29

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە مانگی ڕابردووەوە بە فەرمانی ئەو زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت و 200 کەشتی بازرگانی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران تەنگەی هورمزیان داخست و دوای ئاگربەست، سوپای ئەمەریکا گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران دەستپێکرد.

دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال نووسیویەتی لە مانگی پێنجدا هێزەکانی ئەمەریکای ڕاسپاردووە لە"ئەرکێکی نهێنی"دا پاراستنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکانی دیکە لە تەنگەی هورمز لەئەستۆ بگرن.

سەرۆک ترامپ وتی ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە دەرئەنجامی ئەم کارە تێپەڕاندنی زیاتر لە 100ملیۆن بەرمیل نەوت بووە لە تەنگەی هورمز و چوونە ناو بازاڕی جیهانی، هەروەها زیاتر لە 200 کەشتی بازرگانیش بە سەلامەتی تەواو بەم تەنگەیەدا تێپەڕیون.

سەرۆکی ئەمەریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتوو بووە چوونکە هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تەنگەی هورمزی کۆنترۆڵ کردووە نەک ئێران.

ترامپ بە ئاماژەدان بە شکستی سەربازی ئێران و وێرانبوونی ئابووری ئێران، جەختی لەوە کردەوە "ئێران تەواو بووە!"

وتیشی "ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ئەمە ڕادەگەیەنم، بەڵام ئێمە هەموو شەوێک ملیۆنان بەرمیل نەوتمان دەرهێناوە؛ هەموو شەوێک ملیۆنان بەرمیل نەوت."

لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ملیۆنان بەرمیل نەوتمان دەرهێناوە، هەر بۆیەش لەبری ئەوەی نرخی نەوت 250 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بێت، لە بازنەی 85 بۆ 90 دۆلاردایە.

ترامپ وردەکاری زیاتری سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا بۆ دەرهێنانی نەوت لە خاکی ئێران نەخستەڕوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)