🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری دارایی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی تاوتوێی پاڵپشتی تەکنیکی بۆ ئامادەکردنی بوودجە و بەهێزکردنی چاکسازییەکان دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/07 11:50

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،فالح ساری، وەزیری دارایی،لەگەڵ شاندێکی بانکی نێودەوڵەتی، پرسی پشتیوانی تەکنیکی بۆ ئامادەکردنی بوودجە و بەهێزکردنی چاکسازییەکانی تاوتوێ کرد.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کردوە : فالح ساری، وەزیری دارایی، پێشوازی لە شاندی بانکی نێودەوڵەتی کرد بە سەرۆکایەتی ، ژان کریستۆف کاری، بەڕێوەبەری هەرێمی، و ئیمانوێل سالیناس، نوێنەری تایبەتی نێردەکە لە عێراق،بۆ تاوتوێکردنی ئاسۆی هاوکاری تەکنیکی و دامەزراوەیی و پاڵپشتیکردنی ئەولەویەتەکانی چاکسازی دارایی و ئابووری لە عێراق.

بەگوێرەی ناوەرۆکی راگەیەندراوەکە : لە دیدارێکدا میکانیزمەکانی هاوکاری لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی و ڕاوێژکاری بۆ ئامادەکردنی بوودجەی گشتی داهاتوو تاوتوێ کرا، بە جۆرێک کە پلانی دارایی بەرز بکاتەوە و ڕەچاوی ئەولەویەتەکانی خەرجی بکات و پاڵپشتی بەردەوامی دارایی بکات لە سێبەری گۆڕانکارییە ئابوورییەکانی ئێستا.

فالح ساری ،جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی چاکسازییە داراییەکان کە بنەمایان لەسەر پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی دارایی،و بەهێزکردنی داهاتە نانەوتییەکان، و نوێکردنەوەی سیستەمە بانکی،و باج و گومرگییەکانە،بە جۆرێک کە لەگەڵ ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەتدا بگونجێت.

ساری ، ئاماژەی بە گرنگی سوودوەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان و پاڵپشتی تەکنیکی کە بانکی نێودەوڵەتی پێشکەشی دەکات کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی بنیاتنانی تواناکانی دامەزراوەیی،و ئامادەکردنی سیاسەتە داراییەکان، و پاڵپشتیکردنی پڕۆژە گەشەپێدەرەکان و هاندانی وەبەرهێنان.

لە لای خۆیەوە، شاندی بانکی نێودەوڵەتی پاڵپشتی خۆی بۆ حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی دارایی و ئابووری، و پێشکەشکردنی ڕاوێژکارییە تەکنیکییە پێویستەکان نوێ کردەوە، بە جۆرێک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری دارایی و پاڵپشتیکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)