🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك كۆمار گەیشتە شاری سلێمانی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی دووەمی دێڵفی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/06 17:53

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار بەمەبەستی بەشداریكردن لە دووەمین كۆنفرانسی دێڵفی گەیشتە پارێزگای سلێمانی.

لە بەیاننامەكەیدا كە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردووەتەوە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك نزار ئامێدی بۆ بەشداریكردن لە دووەمین كۆنفرانسی دێڵفی گەیشتە پارێزگاری سلێمانی.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لە سەرۆك كۆمار و شاندی یاوەری كرا، لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی حكومی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)