🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی پەروەردە: تەرخانکردنی (7) ملیار دینار بۆ کادیرانی بەشداربوو لە تاقیکردنەوەکانی (2025–2026)

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/22 22:56

بەغدا - INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پەروەردە ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەو کادیرانە ڕاگەیاند کە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی (2025–2026)دا کاریان کردووە، هاوکات ئاماژەی بە تەرخانکردنی بڕی (7) ملیار دیناری عێراقی بۆ ئەو مەبەستە کرد.

لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە: «وەزارەتی پەروەردە، بە نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەری گشتیی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان نیعمە حەربی لفتە، ڕەزامەندیی وەزیری پەروەردە عەبدولکەریم عەبتان جەبوری ڕادەگەیەنێت لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەو کادیرانەی لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی (2025–2026)دا کاریان کردووە؛ ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەو هەوڵانەی لە ئەنجامدانی کارەکانی تاقیکردنەوەکاندا داویانە بەپێی بەرزترین پێوەرە ڕێکخستنی و ئیدارییەکان.»

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاندووە: «شایستە داراییەکان مامۆستایانی پشکنەر (تەسحیحکاران)، وردبینیکارانی دەفتەری تاقیکردنەوەکان، دانەرانی وەڵامی نموونەیی، ئەندامانی مەڵبەندەکانی پشکنین، زێرەڤانانی ئاسایش، و فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری دەگرێتەوە، جگە لە پێداویستییەکانی کاری تاقیکردنەوەکان.»

لفتە ڕوونی کردەوە کە «ڕەزامەندیی وەزیر وەک ڕێزلێنانێک بووە بۆ ئەو ڕۆڵە جەوهەرییەی کادیرانی تاقیکردنەوەکان لە سەرخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا گێڕاویاناە»، ئاماژەی بەوەش کرد کە «بڕی تەرخانکراو (7) ملیار دیناری عێراقییە، و دابەشکردنی شایستەکان ڕاستەوخۆ دوای تەمویلکردنی بڕەک لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەست پێدەکات، بەپێی ڕێکارە کارگێڕی و داراییە پەسەندکراوەکان، تاوەکو دەستەبەر بکرێت کە لە خێراترین کاتدا بگاتە دەست شایستەداران.»

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)