🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئاسایشی نیشتمانی: دەستگیرکردنی تۆڕێکی خەڵەتاندنی ئەلیکترۆنی کە کاری بەبازاڕکردنی وەهمی دەکەن لە دیوانیە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/03 20:41

بەغداد – INA

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی تۆڕێکی خەڵەتاندنی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند کە کاری بەبازاڕکردنی وەهمییان لە پارێزگای دیوانیە دەکرد.

دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای دیوانیە توانی هەوڵێكی ئەمنیی جۆری ئەنجام بدات کە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی خەڵەتاندنی ئەلیکترۆنی کە لەژێر پەردەی کۆمپانیایەکی وەهمیدا بە ناوی (کیونێت) کاریان دەکرد".

ئەوەشی خستەڕوو: "ئۆپەراسیۆنەکە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری هات، کە تێیدا (١٣) تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەستگیرکران، لە کاتێکدا سەرقاڵی بەستنی کۆنگرەیەک بوون لەناو یەکێک لە هۆڵەکانی ناوەڕاستی پارێزگاکەدا، کە لە ڕێگەیەوە خەریکی چالاکیی بەبازاڕکردنی تۆڕیی بێ مۆڵەت بوون، لە ڕێگەی ڕاکێشانی سەرنجی هاووڵاتیان بە بەڵێنی درۆینەی پەیوەست بە بەدیهێنانی قازانج و وەبەرهێنانی دارایی گەورە".

رونیشیكردەوە: "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە تۆڕەکە شێوازی چەواشەکاری و خەڵەتاندنی دارایی بەکارهێناوە بۆ بەدەستهێنانی پارە لە قوربانییەکان لەژێر ناونیشانی وەبەرهێنانی وەهمیدا"، ئاماژەی بەوەشکردووە کە "تۆمەتبارەکان لەگەڵ دەستبەسەرداگرتووەکاندا ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)