بەدواداچوون – INA
بارەگای خاتەمی ئەنبیا-ی ئێرانی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: هێزە چەکدارەکان تا کۆتا هەناسە بەرگری لە سەروەری و بنەماکانی شۆڕش دەکەن.
بارەگاکە ڕایگەیاند: "هێزە چەکدارەکان تا کۆتا هەناسە بەرگری لە سەروەری و بنەماکانی شۆڕش دەکەن"، ئاماژەی بەوەشکرد: "ڕێگە بە دوژمن نادەین نەخشەکانی بهێنێتە دی یان خوێنی شەهیدی ئوممەت و شەهیدانی دیکە بەفیڕۆ بدات."
ئاشكراشیكرد: "هیچ بژاردەیەک لەبەردەم دوژمنانی ئەمریکی و سەهیۆنیدا نییە جگە لە خۆبەدەستەوەدان"، و ڕاشیگەیاند: "گهلی ئێران بە هەڵگری ئاڵای بەرگری و داکۆکیکردن لە ماف دەمێنێتەوە."