🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنجومەنی باڵای دادوەری: لە دۆسیەی بریکاری پێشووی وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن ده‌ست به‌رسه‌ر پارە، خانوووبەرە و چەکدا گیرا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/02 21:41

بەغداد – INA

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند کە دەستبەسەر بڕێک پارە، خانوووبەرە و چەکی سووک و مامناوەندا گیراوە لە دۆسیەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەدنان محەمەد مەحموود) کە پێشتر پۆستی بریکاری وەزیری نەوتی بۆ کاروباری پاڵاوتن بەڕێوەدەبرد.

ڕاگەیاندنی دادگا لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ "دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی باڵای دژە گەندەڵی ناوەندی ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە دۆسیەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەدنان محەمەد مەحموود) کە پۆستی بریکاری وەزیری نەوتی بۆ کاروباری پاڵاوتن هەبووە، لەگەڵ گرووپەکەیدا، بووەتە هۆی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرفراوان کە بەشداربوون لە دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک خانوووبەرە و بڕە پارەیەک کە سەر بە خۆی و ئەو کەسانەن کە پەیوەندییان بە دۆسیەکەوە هەیە."

هه‌ر له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ڕوونی كراوه‌ته‌وه‌ کە: "ڕێکارە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوە تا ئێستا بوونەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی (٤٠) خانوووبەرە (عەقار) لە پارێزگاکانی بەغداد، سەڵاحەدین و هەولێر، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی بڕە پارەیەکی کاش کە بە نزیکەی (١٠) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و (٣) ملیار دیناری عێراقی دەخەمڵێندرێت، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی زێڕ و خشڵ کە بڕەکەی بە نزیکەی کیلۆگرامێک و نیو زێڕ مەزەندە دەکرێت."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "لێکۆڵینەوەکان هۆکار بوون بۆ دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە چەکی سووک و مامناوەند"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی کە پەیوەندییان بەم تاوانەوە هەیە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)