🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند کە دەستکراوە بە دابینکردنی تۆوی چەڵتوک بۆ جوتیاران بە تێکڕای (35) کگم بۆ هەر دۆنمێک

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/02 17:50

بەغداد – INA

وەزیری کشتوکاڵ، عەبدولڕەحیم جاسم شەممەری، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێکردنی دابینکردنی تۆوی چەڵتوکی (برنجی کوردی) بۆ جوتیاران بە تێکڕای (35) کگم بۆ هەر دۆنمێک ڕاگەیاند.

وەزیری کشتوکاڵ لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "وەزیری کشتوکاڵ، عەبدولڕەحیم جاسم شەممەری، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی بۆ تۆوی کرد، بە ئامادەبوونی بریکارەکان، ڕاوێژکاران و پسپۆڕانی وەزارەت".

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ کە "وەزیری کشتوکاڵ لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان لەسەر دەستپێکردنی دابینکردنی تۆوی چەڵتوکی بۆ وەرزی هاوینەی 2026 ڕاگەیاند، کە لە ڕێکەوتی 3/6/2026ەوە دەستپێدەکات، بە تێکڕای (35) کگم بۆ هەر دۆنمێک و بۆ جۆرە جیاوازەکانی تری کە لە کۆمپانیای عێراقی بۆ بەرهەمهێنانی تۆو بەردەستن"، ڕوونیشی کردووەتەوە کە "دابینکردنەکە بەپێی لەپێشینەیی بۆ جوتیاران دەبێت".

هەروەها لە راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووە: "هاوکات دەنگدرا لەسەر وەرگرتن، کۆگا کردن و پاککردنەوەی ئەو تۆوانەی کە لە کێڵگەکانی عەتەبەی ح حسێنیی پیرۆز (کارگەی جەننەتی ئەردی فورات) دروێنە کراون بە بڕی (2500) تۆن، و هەروەها وەرگرتن و کۆگا کردنی بڕی (2500) تۆن لە لایەن کۆمپانیای فەیحا لە پارێزگای بابل، و وەرگرتنەکەش بە شێوەیەکی فەرمی و بێبەرامبەر ئەنجام دەدرێت".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)